وتەبێژی كۆشكی سپی: ترەمپ رەزامەندی لەسەر چەكداركردنی هیچ گروپێك نەداوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
كارۆلین لیڤیت وتەبێژی كۆشكی سپی دەڵێت: ترەمپ لەگەڵ سەركردە كوردەكان قسەی كردووە سەبارەت بە بنكەكەمان لە باكوری عێراق، هەر راپۆرتێك كە ئاماژە بەوە بكات ترەمپ رەزامەندی لەسەر چەكداركردنی هەر گروپێك داوە، بە تەواوی ناڕاستە.
وتەبێژەكەی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رژێمی تیرۆریستی لە یاسا دەرچووی ئێران بە تەواوی وردوخاش دەكرێن، سەردەمی (47) ساڵ لە لێبوردەیی لەگەڵ گەورەترین سەرپەشتیاری تیرۆر لە جیهان كۆتایی هات، سەركردە تیرۆریستییە بكوژەكانی ئێران باجی تاوانەكانیان لە دژی ئەمریكا دەدەن و بە خوێنیش باجەكەی دەكەن.
باسی لەوەشكرد، ئەمریكا توانای زۆر زیاتری هەیە نەك تەنها بۆ ئەوەی بە سەركەوتوویی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانی جێبەجێ بكات، بەڵكو زۆر لەوە زیاتریش بڕوات، ئێمە كۆگای چەكمان هەیە لەهەندێك شوێن كە زۆر كەس لە سەرانسەری جیهان نازانن.