نەوا-
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەگەر رەوشەكە بەردەوام بێت، نە نەوت دەفرۆشرێت، نە توانیان بەرهەمهێنانیش دەمێنێت.
محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی، دۆناڵد ترەمپ دەیوت، نرخی نەوت زۆر بەرز نابێتەوە، ئێستا كە بەرز بوەتەوە دەڵێت بەم زوانە چاك دەبێتەوە، وتیشی، جیهان لەپێناو مەرامەكانی ناتانیاهۆ دەسوتێت.
قاڵیباف باسی لەوەشكرد، ئەگەر جەنگ بەم شێوەیە بەردەوام بێت، نە ڕێگەیەك بۆ فرۆشتنی نەوت دەمێنێت و نە توانایەك بۆ بەرهەمهێنان.
نوسیویشیەتی، لە ئێستادا نەك تەنها بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، بەڵكو بەرژەوەندیی وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش لە پێناو وەهمەكانی بنیامین ناتانیاهۆ دەسووتێنن.