نەوا-
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق ئاشكرایكردوە، پێشوازی لە هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی ناوچەكە دەكەن كە هۆكاری راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و ئێرانە.
ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشدا، عیراق بەردەوام هەوڵیداوە لایەنە ناكۆكەكان لێك نزیكبكاتەوە و شەڕ رابگیرێت و لەگەڵیشیدا دۆخەكە هێوربكاتەوە، گفتوگۆ و دیپلۆماسی باشترین رێگەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی سەقامگیری، ئەمە هەڵوێستی نەگۆڕی عیراق بوە لە بەرامبەر ئاڵۆزییەكان.