لە سێ مانگی یەكەمی ئەم ساڵ داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عێراق 800 ملیار دیناری تێپەڕاندوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاشكرایكرد، داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عێراق لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاماری داهاتی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد، داهاتی چارەكی یەكەمی دەروازەكان گەیشتووەتە 826 ملیار دینار.
باسی لەوەشكردوە، سەرەڕای كاریگەرییەكانی جەنگی ئێران، تەنها لە مانگی سێی ڕابردوودا بڕی 414 ملیار دینار وەك داهات كۆكراوەتەوە.
وائیلی رونیشیكردۆتەوە، لە ئێستادا سیستەمی "ئەسیكۆدا" لە دەروازەكاندا جێبەجێ دەكرێت، كە سیستمێكی پێشكەوتووی نێودەوڵەتییە و لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە چاودێری دەكرێت بۆ وردبینی و ڕێكخستنی كاروباری گومرگی.
وتیشی، لە چوارچێوەی كۆمەڵێك ڕێكخستنەوەی نوێدا، باجی گومرگی بۆ سەرجەم كاڵا و پێداویستییەكان زیاد كراوە و لە نێوان 5٪ تا 30٪ دیاری كراوە.