سەرۆكی ئەمەریكا ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ ناكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكیدا بۆ "ئەی بی سی نیوز" رایگەیاند، بیر لە درێژكردنەوەی ماوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران ناكاتەوە، چونكە بە ئەگەرێكی زۆرەوە پێویست بەوە ناكات.
لە كاتێكدا دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بۆ گەیشتن بە رێككەوتن دەستیان پێكردووەتەوە، بەڵام سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، لە 2 رۆژی داهاتوودا بینەری رووداوی سەرسوڕهێنەر دەبن.
سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش كرد، ئەنجامەكە بە هەر لایەكدا بڕوات، بەڵام گەیشتن بە رێككەوتن باشترە، چونكە ئەو كاتە ئێرانییەكان دەتوانن دەست بكەنەوە بە ئاوەدانكردنەوە، وتیشی: ئێستا ئەوان رژێمێكی جیاوازن، هەرچییەك بێت ئێمە رادیكاڵەكانمان لەناو برد، ئەوان رۆیشتن و چیدیكە لەناوماندا نەماون.
لە كۆتایی قسەكانیدا ترەمپ جەختی كردەوە و وتی: ئەگەر من سەرۆك نەبوومایە، جیهان پارچەپارچە دەبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group