"سوپای پاسداران لە پێگەی راستەقینەی خۆیدایە"

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

موجتەبا خامنەیی رابەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە بەبۆنەی رۆژی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پەیامێكدا رایگەیاندوە، سوپای پاسداران ئێستا لە پێگەی راستەقینەی خۆی و لە باوەشی گەلدایە، هەروەها توانیویەتی بەرەنگاری پلانەكانی ئەمریكا، پاشماوەكانی رژێمی پێشو و جوداخوازان ببێتەوە.
لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا هاتوە، سوپا بە توندی بەرگریی لە خاك و ئاو و ئاڵای وڵات دەكات، لاوازیی بەرەی كوفری بۆ جیهان دەرخستوە، هەروەها درۆنەكانی وەكو بروسك لە ئەمریكاو ئیسرائیل دەدات، هێڵی پێشكەوتنی سوپاش لە باكور تا باشورو لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوای وڵات بەردەوام دەبێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا رێنمایی نوێ بۆ بەهێزكردنی زیاتری ئەم دامەزراوەیە دەردەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group