ئەعرەجی: ئەو قسانەی لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیران دەكرێن دورن لە راستییەوە

18/04/2026 عێراق

بەها ئەعرەجی سەرۆكی فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەو قسانەی لەسەر یەكلاییكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران دەكرێن دورن لە راستیەوە.
ئەعرەجی بڵاویكردوەتەوە، ئەو قسانە پڕن لە زانیاریی هەڵە لەلایەن دەزگا ناسراوەكانەوە بڵاودەكرێنەوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر لاوازی نەیارەكانی سودانی، فراكسیۆنەكەیان جەخت لەسەر پڕۆژە نیشتمانییەكەیان دەكەنەوە كە لەسەر رێڕەوێكی ستراتیژی بەهێز دامەزراوە كە بە یەكگرتویی بەرەنگاری نەیاران دەبێتەوە.
جێی ئاماژەیە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بڕیارە كاندیدێكی نوێ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق جیا لە نوری مالكی دەستنیشان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group