"عێراق مانگانە بۆ موچە پێویستی بە زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینارە"

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عودەی عەواد ئەلتەمیمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كۆی ئەو پارەیەی مانگانە بۆ موچە پێویستە حەوت ترلیۆن و 831 ملیار دینارە.
باسی لەوەشكرد، حكومەت و بانكی ناوەندی عێراق خاوەنی چەندین ئامڕازی دارایین بۆ دڵنیابون لە بەردەوامی بودجە و ڕێگریكردن لە هەر دواكەوتنێك لە خەرجكردندا.
ئەو پەرلەمانتارەئاماژەی بەوەشدا، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بەڵێنیداوە كە بودجەی پێویست بۆ موچە دابین بكات، هەروەها، بەرزبونەوەی نرخی نەوت و باشتربونی داهاتی نەوت، نیشاندەرێكی ئەرێنییە كە سەقامگیری دارایی دەوڵەت بەهێز دەكات.
عودەی عەواد ئەلتەمیمی رونیشیكردەوە، چەند رێگەیەكی سەرەكی هەیە بۆ دەستەبەركردنی نەختینەیی، لەوانە قەرزكردن لە بانكە حكومییەكان، فرۆشتنی نەوت و گەڕاندنەوەی دۆلاری نەوتی فرۆشراو. 
ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی لەوە كردەوە، ئەو ڕێوشوێنانە بەشێكن لە سیاسەتێك كە ئامانج لێی پاراستنی ئەركە داراییەكانی دەوڵەت و دەستەبەركردنی ڕێكوپێكیی پێدانی موچەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group