نەوا-
سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئامادەكارییەكانیان بۆ تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی نۆی بنەڕەتی كۆتایی هاتوەو رۆژی پێنجشەممە 14/5 دەستپێدەكات.
بریكاری وەزارەتی پەروەردە وتوشیەتی: تاقیكردنەوەكان بەبەشداری نزیكەی 135 هەزار قوتابی دەستپێدەكات بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكاری تەواو كراوەو هەمو پێداویستییەك بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان و گواستنەوەی پرسیارەكان دابینكراوە، 90 فەرمانبەریشیان لە گواستنەوەی پرسیارەكاندا بەشداری دەكەن.
سەیوان عەلی باسیلەوەشكردوە، بۆ سەرجەم هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان كارەبای بەردەوام و فێنككەرەوە دابینكراوە بۆئەوەی قوتابیان لە كەشێكی هێمن و ئارام تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدەن.