هەشت حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی هانتا تۆمار كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، هەشت حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی هانتا تۆمار كراون و سێ توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی بەیاننامەی رێكخراوەكە، لەكۆی تۆماركردنی هەشت حاڵەت سێ كەسیان گیانیانلەدەستداوە كە دەكاتە رێژەی 38٪ی توشبوان، توشبوەكانیش هەڵگری جۆرێكی مەترسیداری ڤایرۆسەكەن كە بە نەوەی ئەندێز ناسراوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكراشیكردوە، ئەو سێ كەسەی گیانیانلەدەستداوە ژنێكی ئەڵمانی و دوو هاوژینی هۆڵەندین كە پێشتر سەردانی ئەمریكای لاتینیان كردوە، ئاستی مەترسی ئەم ڤایرۆسەش بۆ سەر دانیشتوانی جیهان بە نزم هەژمار دەكرێت و نابێتە هۆی سەرهەڵدانی پەتایەكی جیهانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group