دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو روداوانەی لەماوەكانی رابردودا لە عیراق رویاندا، هەروەها ئەو هەنگاوانەی كە نراون زۆر باشن و جێگەی دڵخۆشین، ئەوان بە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دڵخۆشن.
سەبارەت بە رێككەوتنیش لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆكی ئەمریكا وتی: كارەكان لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی بەرەوپێش دەچن و هەنگاوی باش نراوە چاوەڕوان دەكەن لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵامی ئێرانیان لەسەر رەشنوسی رێككەوتنەكە پێ بگات.