ئەمیر سەعید ئێرەوانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، هەنگاوەكانی ئەمدواییەی ئەمریكا دوژمنكارانەو شەڕانگێزین و هۆشداریی دەدەن لە لێكەوتەی كارەساتبار لە گەروی هورمزدا.
ئێرەوانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، هێرشەكانی ئەمریكا دەستدرێژیكارانەن و سەرۆكی ئەمریكاش بە ئاشكرا دانی بە هێرشەكاندا ناوە، هەر بۆیە ئێران مافی تەواوی هەیە بۆ بەرگریكردن لە خۆی بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان، هەمو رێكارە پێویستەكانیش دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی وڵاتەكەیان.