ئیسرائیل بە نهێنی سەربازگەیەكی لەناو بیابانەكانی عێراق دروستكردووە
4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە چەند لێپرسراوێكی ئەمریكییەوە ئاشكرایكردووە، ئیسرائیل بە نهێنێ و بە ئاڵای ئەمریكاوە، راستەوخۆ بەر لە هەڵگیرسانی جەنگی 40 رۆژەی ئێران، سەربازگەیەكی لە بیابانەكانی عیراق دروستكردووە و تێیدا ناوەندێكی لۆجیستی دامەزراندوە بۆ پشتیوانیكردنی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە هێرشەكان بۆ سەر ئێران.
رونیشیكردۆتەوە، ئیسرائیل تیمێكی گەڕان و فریاكەوتنی لەناو سەربازگەكەدا جێگیركردووە بۆ دۆزینەوە و هاوكاریكردنی هەر فڕۆكەوانێكی ئیسرائیلی لە ئەگەری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكانیان لەكاتی بۆردومانكردنی ئێراندا.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رونیشیكردۆتەوە، سەرەتاكانی مانگی ئادار نزیك بووە لەوەی شوێنی سەربازگەكەی ئیسرائیل ئاشكراببێت بەهۆی شوانێكی عیراقیەوە كە جموجۆڵی سەربازی لەناوچەكە بەدی كردبوو، بەڵام كاتێك هێزە ئەمنییەكانی عیراق نزیكی سەربازگەكە بوونەتەوە ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانی هێزەكەی كردووە سەربازگەكەی بەنهێنی و شاراوەیی هێشتووەتەوە.