پەرلەمانی ئەوروپا دژی سزای لەسێدارەدان لە ئێران چەند بڕیارێكی دەركرد

50 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پەرلەمانی ئەوروپا لەشاری ستراسبۆرگ كۆبوەوەو بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیارێكی هاوبەشی پەسەند كرد كە تێیدا سەركوتكردنی خۆپیشاندەران، ئۆپۆزسیۆن، زیندانیانی سیاسی و كەمینە ئایینییەكانی لەئێران بە ئیدانە كرد.
بەگوێرەی بڕیارەكە داوا كراوە بە راگرتنی دەستبەجێی سزاكانی لەسێدارەدان و ئازادكردنی بێ مەرجی سەرجەم زیندانیانی سیاسی لەو وڵاتە، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئێران كردوەتەوە بەرامبەر بەو پێشێلكارییانەی مافی مرۆڤ كە لەو وڵاتەدا ئەنجام دەدرێن.
پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەوروپاش كردوە مەودای سزاكان دژی ئەو بەرپرس و دامەزراوانەی ئێران فراوانتر بكات كە تێوەگلاون لە ئۆپراسیۆنە سەركوتكارەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group