نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە رۆژی یەكشەممە 7/6 كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی بەسیستمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای (كەلار – كفری) و بەپێچەوانەوە دەكەونە كارو سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەكی فەرمی تۆمار دەكەن.
هەروەها راشیگەیاندوە كە لە هەمان رۆژدا ئەو كامێرایانەی كە پێشتر لە رێگای دەرەوەی شار بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ كاریان دەكرد بەشێكیان دەگۆڕێن بۆ سیستمی یەك خاڵ بە تایبەت كامێراكانی سەرەتاو كۆتایی رێگاكان وەك تاسڵوجە – دوكان و تاسڵوجە – چەمچەماڵ و ناوچەكانی تر.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەشیكردوە، لەئێستادا رێگای تاسڵوجە ـ دوكان هەروەها تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ هێماكانی دیاریكردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورەو بچوك دانراوەو كاریان پێ دەكرێت.