نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق كۆبونەوەو لەبارەی چەند پرسێكی هەنوكەییەوە گفتوگۆیان كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك لەكۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كردوەو لەوبارەیەوە گەشبینی دەربڕیوە لەگەڵ حكومەتی نوێی عیراق بتوانن كێشە بنەڕەتییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادو بەتایبەتیش كێشە بودجە و موچە بە یەكجاری چارەسەر بكرێن.
هەروەها هاتوە كە سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمیش قوباد تاڵەبانی جەختیكردوەتەوە، لەسەر پێویستی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە كە خزمەتی هەمو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەبێ جیاوازی بكات.