نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو بەریتانیا كرد بەبۆنەی گیانلەدەستدانی دوو سەربازیان لە هەرێمی كوردستان.
لە راگەیەنراوێكدا نێچیرڤان بارزانی بڵاویكردوەتەوە، سەرەخۆشی ئاڕاستەی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكاو شانشینی یەكگرتو دەكات بۆ كۆچی دوایی دوو سەربازی ئەمریكی و بەریتانی كە لەكاتی ئەنجامدانی ئەركێكی مەشق و راهێناندا لە هەولێر گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەشیكردوە، لەم كاتە سەختەدا هاوبەشی خەمی كەسوكارو خێزانەكانیانە، هەروەها بەشداریی و پابەندی بەردەوامی ئەمریكاو بەریتانیا لە پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و هەرێمی كوردستان بەرزدەنرخێنن.