وەزیری دارایی هەرێم: سیاسەتێكی قورسی دەستپێوەگرتن پەیڕەو دەكەین

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، ئەو داهاتانەی كۆدەكرێنەوە بۆ موچەی گرێبەست و پێویستییەكانی حكومەتە، رۆژانە سیاسەتێكی قورسی دەستپێوەگرتن پەیڕەو دەكەن و خەرجی حكومەتیان نەهێشتوەو خەرجی وەبەرهێنمانیان هەر نەماوە، حكومەتی عیراقیش هیچ پارەیەكی بۆ وەبەرهێنان نەناردوە پێویستە كێشەكان لە روی سیاسییەوە چارەسەر بكرێن، چونكە كێشەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد سیاسییە.
وەزیری دارایی لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ كەناڵی روداو وتوشیەتی: ئەگەر رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر سیستمی ئەسیكۆدا كە تایبەتە بە دەروازەكان واژۆ بكرێت كێشەكان چارەسەر دەبن لەو بوارەدا.
لەبارەی مسۆگەربونی موچەی مانگەكانی داهاتوی فەرمانبەرانی هەرێم ئاوات جەناب نوری رایگەیاندوە،  لەعیراقدا وشەی مسۆگەر دەبێت زۆر لەسەری بوەستن لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی پێشو رێككەوتن و كۆنگرەی رۆژنامەوانیان كرد، بەڵام رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكرا بۆیە مسۆگەر بۆ دۆخی عیراق ورد نیە ئەوەی هەیە هەردوو سەرۆك وەزیرانی هەرێم و عیراق رێككەوتون كێشەی موچە چارەسەر بكەن، لەهەرێمیش پێویستە خەرجی كەمبكەنەوەو داهات زیاد بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group