خەفاجی: سنورداركردنی چەك لەدەستی دەوڵەتدا هەوڵدانی زۆری دەوێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عیراق سەبارەت بە پرۆسەی وەرگرتنەوەی چەك لە گروپە چەكدارەكان و رێكخستنەوەیان لە چوارچێوەی دەوڵەتدا وتی: دۆسییەی سنورداركردنی چەك لەدەستی دەوڵەتدا هەوڵدانی زۆری دەوێت، لەسەر رێنمایی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان پرۆسەكە بەسەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لەشاری سامەڕا دەستییپێكردوەو ژمارەیەكی زۆر چەكی بچوك وەرگیراونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی گواستنەوەو یەكگرتنی گرووپە چەكدارەكان لەگەڵ دەوڵەت ئاڵۆزو گرنگەو پێویستی بە چوارچێوەی یاسایی و رێكخراوەیی و دابینكردنی شێوازی كار هەیەو هیچ سنورێكی كاتیی نییە بۆ تەواوكردنی ئەم دۆسیەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group