نەوا-
رافایێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، ئاژانسەكەیان بەشداری لەو گفتوگۆیانەدا دەكات كە بڕیارە لە سویسرا لە نێوان ئێران و ئەمریكا بەڕێوە بچێت.
باسی لەوەشكردووە، رۆڵی ئەوان چاودێریكردنی لایەنە تەكنیكییەكان و میكانیزمی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمدواییەی نێوان واشنتن و تاران دەبێت.
رافایێل گرۆسی ئاماژەی بەو كۆبوونەوەیە كرد كە بڕیارە رۆژی هەینی لە ناوچەی "بورگینستۆك" لە سویسرا بەڕێوە بچێت و رایگەیاند، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئامادەیە لە چوارچێوەی میكانیزمە تەكنیكی و چاودێرییەكاندا رۆڵی خۆی بگێڕێت.
ئەم قسانەی گرۆسی دوای ئەوە دێن كە حكوومەتی سویسرا پێشتر رایگەیاندبوو، نوێنەرانی تاران و واشنتن، لەگەڵ نێوەندگیرە هەرێمییەكان و چەند لایەنێكی پەیوەندیدار، یەكەم خولی دانوستانەكان دەست پێدەكەن.