مەسرور بارزانی: پێویستە رێكارو رێنمایی سەلامەتی لەشوێنە گەشتیارییەكان توند بكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا سوپاسی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجەو هەورامان دەكات كە لە چەند رۆژی رابردودا هەوڵیاندا بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارێكی دانیشتوی كەربەلاو پاشان مەراسیمی بەڕێكردنی بۆ زێدی خۆی.
لەبەشێكی پەیامەكەیدا مەسرور بارزانی رایگەیاندوە، ئەم كلتورە هەرگیز نامۆ نییە بە كلتوری مرۆڤدۆستی و بەخشندەیی خەڵكی كوردستان و دەستخۆشی لە پارێزگاری هەڵەبجەو هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی بەرگری شارستانی و هەمو ئەو خۆبەخش و كەسانە دەكەن كە رۆڵیان لە دۆزینەوەی تەرمەكەدا هەبوە.
لەبەشێكی تردا مەسرور بارزانی رایگەیاندوە، لەم ماوەیەدا روداو و كارەساتی دڵتەزێنی خنكان زۆر بون، دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت رێكارو رێنمایی پێویستی سەلامەتی لەشوێنە گەشتیارییەكان توندوتۆڵتر بكەن بە تایبەتی لە نزیك روبارو بەنداو و سەرچاوەكانی ئاودا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group