نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویكردەوە، باوك و كوڕێكی تەمەن 71 ساڵ و 29 ساڵ كە ئەندامی یەك خێزانن و دانشتوی گەڕەكێكی ناو شاری هەولێرن توشی تای خوێنبەر بون بون.
راشیگەیاندوە، لە دوو هەفتەی رابردودا ئەو باوك و كوڕە بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵ و بەركەوتنیان بە ئاژەڵی توشبو بە پێكهاتەو دەرهاویشتەكانی دوای سەربڕین، سەردانی نەخۆشخانەیان كردوە، بەهۆی گومانكردن بەنەخۆشی تای خوێنبەربون و بونی نیشانەكانیان، چەندین رێكاری دەستنیشانكردن پشتڕاستكرانەوەو چارەسەری پزیشكیان بۆ گیرایەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەشیكردوە، لەئێستادا ئەو دوو هاوڵاتیە لەژێر چاودێری پزیشكیدان و لە نەخۆشخانە خەوێنراون چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستی یەكێكیان تا رادەیەك جێگیرەو ئەوەی دیكەیان ناجێگیرە.