دادگای ورمێ: 480 كەس دەستبەسەركراون و سێ كەسیش لە سێدارە دراون

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ناسر عەتەباتی سەرۆكی گشتی دادگای پارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاندوە، لەماوەی دەستپێكی جەنگ و ئاڵۆزییە سەربازییەكان لەپارێزگای ورمێ 480 كەس دەستبەسەركراون و سێ كەسیش بە تۆمەتی ئەمنی لە سێدارە دراون، هەروەها پرۆسەی ناسینەوەو گرتنی هاووڵاتیان هێشتا بەردەوامە.
ئەو بەرپرسەی دادگای ئێران وتوشیەتی، 10 كەس لە دەستبەسەركراوان سزای قورسی وەك لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە، هەروەها فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی تەواوی دارایی و سامانی 129 هاوڵاتی دەركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group