نەوا-
سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتی جەخت لەسەر كۆبونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكاتەوەو پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتیش بەپێی شایستەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەبێت.
سالار عوسمان وتیشی: حزبەكەیان بڕیاریداوە لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە ئامانج لەم كۆبونەوانە گەیشتنە بە لێكگەیشتنێكی هاوبەش بۆ دۆخی سیاسی هەرێم و داهاتوی كابینەی نوێ، بەگوێرەی دەنگی لایەنەكانیش كابینەی نوێی حكومەت پێكدەهێنرێَت.