گەڕان بە دوای تەرمی ئەو گەنجەی لە سیرواندا خنكاوە بەردەوامە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەدا بەردەوامە كە هەفتەی رابردو لە سنوری شاری كەلار لە روباری سیرواندا خنكاو تائێستا چارەنوسی نادیارە. 
لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، لەچوارشەمەی رابردو گەنجێك بەمەبەستی راوەماسی هاتوبوە سەر سیروان و بە روداوی خنكان گیانیلەدەستداوە، هاوكات لەگەڵ روداوەكە داوایان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان كردوە كە لە بەنداوی دەربەندیخان ئاوی سیروان بگیرێتەوەو لە نیوەڕۆی رۆژی هەینییەوە ئاوەكە گیراوەتەوە هەموو هەوڵەكان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتیشی، لەرێگەی تیمەكانەوە گەڕان بەردەوامە تا دەدۆزرێتەوە، لەماوەی رابردوشدا دوایان ئاڕاستەی هاوڵاتیان كردوە بەتایبەت ئەوانەی مەلەوانی نازانن نزیك نەبنەوە لە سیروان و مەلە نەكەن، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان نابن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group