"سەرۆك وەزیران سورە لەسەر ناردنی موچەی سەرجەم مانگەكانی فەرمانبەرانی هەرێم"
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەوڵەت سەرجەم گرەنتییەكان بۆ ئەو كۆمپانیا نەوتییانە دابین دەكات كە لە عیراق و بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن.
وتیشی: عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سورە لەسەر ناردنی موچەی سەرجەم مانگەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەروەها رێككەوتن لەسەر سیستمی ئەسیكۆدا پرۆسەی ناردنی موچە زیاتر خێرا دەكات.
سەبارەت بە تەواوكردنی كابینەی حكومەتیش عەبودی ئاشكرایكرد، پێكهاتەی كابینەی وەزاری لە نیوەی یەكەمی مانگی تەممموزی داهاتوداو پێش سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن تەواو دەكرێت.