پزیشكیان: هەندێك پێشهاتی ئەرێنی رویانداوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە یەكەمین لێدوانیدا دوای دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا هۆشدارییدا لەبارەی خۆبەدورگرتن لەو پەیامانەی دەبنە هۆی لێكدابڕان لە ناوخۆی وڵاتدا.
پزیشكیان لە وتارێكدا رایگەیاند،  بەبێ سازشكردن چونەتە ناو دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا لەسویسراو هەر پەیامێك ببێتە هۆی لێكدابڕان و دابەشبون ئاو دەكات بە ئاشی دوژمندا، تائێستاش كەشێكی سازان نەهاتوەتە ئاراوە.
سەرۆك كۆماری ئێران راشیگەیاند، لەسەر داوای ئێران لەم پرۆسەیەدا ئەمریكا لە لوبنان پاشەكشەی كردوەو هەندێك پێشهاتی ئەرێنی رویانداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group