ستران عەبدوڵڵا: بەوپەڕی رێزگرتنەوە سەرۆكی پەرلەمان ئاوارەی ئەو دیو دێگەڵە كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندوە، ساڵی 2016 كە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان رێككەوتنی دەباشانیان ئیمزا كرد پێش ئەوەی بڵێن ئەم كورسیانە چی لێ دەكەن پارتی رایگەیاند بە جیا لەگەڵ  یەكێتی و گۆڕان دادەنیشێت و پێكەوە لەگەڵیان كۆنابێتەوە، ئەمساڵیش یەكێتی و نەوەی نوێ رێككەوتنێكیان راگەیاندوە وەك ئەوەی وتیان دژی پارتی نین، بەڵام بە هەقی خۆیانی دەزانن سیاسەت بكەن و پێكەوە بن.
ستران عەبدوڵڵا لەبشێكی تردا وتوشیەتی: جاری پێشو پارتی بەوپەڕی دیموكراسیی و رێزگرتن لە دامەزراوەی یاسادانانەوە سەرۆكی پەرلەمانی ئاوارەی ئەو دیو دێگەڵە كردو خۆی لە پێشهاتەكانی رێككەوتن نەبان كرد، ئەمجارەش لە رێككەوتنی یەكێتی و نەوەی نوێ كە ژمارەی 39 كورسی مسۆگەر كردوە دیسانەوە پەڵپ بە دیموكراسی ئەگرێ و  بیانوی ناڕەوا بۆ جوڵەی سیاسیی بەرامبەرەكانی دەهێنێتەوە بەناوی پیرۆزی و هەیبەتی پەرلەمانەوە تۆمەتی سەیر بۆ ململانێكارانی بەرامبەری دادەتاشێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group