عەبدوللەتیف ئەحمەد: دەنگۆكانی دورخستنەوەم سەرلەبەری ناڕاستن

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بانگخواز عەبدوللەتیف ئەحمەد مامۆستای زانكۆ لە پەیامێكدا بڵاویكردوەتەوە، ماوەی سێ هەفتەیە بەپیلانێكی داڕێژراو باندێك شەقامیان لە دژ ئاڕاستە كردوە، دەنگۆكانی دورخستنەوەی سەرلەبەری ناڕاستن تەنها بازرگانییە بە ترێندەكانەوەو بۆ زیادكردنی ئەكتیڤە.
عەبدوللەتیف ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكردوە، سوپاسی هەمو ئەوانە دەكات كە خۆڕاگر بون و نەكەوتنە دوای فیتنەگێڕان و زیاتریش ئەوانەی نزای خێرو قسەی خێریان كردوە، دڵنیایان دەكاتەوە كە بەردەوام دەبن لەسەر بانگەواز كردن.
پێشتر سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بڵاویكردبوەوە كە كارەكانی‌ لیژنەی‌ لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی‌ عەبدولـلەتیف ئەحمەد كۆتاییهاتوەو ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كراوە ئەمەش لەسۆنگەی هەستكردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە رای گشتی و ناوەندە ئەكادیمییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group