نەوا-
پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بڕیارە سێشەممە ئەمریكا و ئێران لە قەتەر كۆببنەوە و تاوتوێی ناكۆكییەكانیان لەسەر گەروی هورمز بكەن.
ئەو پێگەیە ئاشكراشیكرد، ئەمریكا و ئێران دوای ئیمزاكردنی رەشنووسی رێككەوتنێك و راگەیاندنی ئاگربەست بۆ60 رۆژ، تەنها 11 رۆژ بەسەر ئاگربەستدا تێپەڕی و هەردوولا هێرشیانكردەوەسەر یەكدی و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش، هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی جەنگەكە و تەواوكردنی كارە ناتەواوەكەیانی كرد.
ئاماژە بەوەشدراوە، نەبوونی لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا، هۆكاری سەرەكیی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا و ئێران بوو بۆسەر یەكدی.
هاوكاتی گرژییەكان، لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا بە ئەكسیۆسی راگەیاندووە، بڕیارە سێشەممە وەفدی هەردوولا لە پایتەختی قەتەڕ كۆببنەوە و لەبارەی ئەو خاڵانەی رێككەوتنەكە كە لێكتێنەگەیشتن و ناكاكۆییان لەسەر، گفتوگۆ بكەن.