شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی بەتینی گەرما بەڕێوەیە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا، لە كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (ی تەممووزەوە، بای باكووری ڕۆژهەڵات بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین چالاكتر دەبێت، بە جۆرێك خێراییەكەی لە نێوان 15 بۆ زیاتر لە 50 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا و كاریگەرییەكەی بە شێوەی پچڕپچڕ تا ئێوارەی سبەینێ پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و پاشان ئاسایی دەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسیە لەبارەی گۆڕانكارییەكانی پلەی گەرماش باسی لەوەكرد، لە دە ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا بەرزترین پلەكانی گەرما لە ئاستێكی جێگیردا دەبن، بەڵام لە كاتەكانی شەو و بەرەبەیاندا پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمتر نزم دەبنەوە.
لە كۆتایی پێشبینییەكانیدا، ئاراس جەبار ئاشكرای كردووە كە ئەگەرێكی زۆر هەیە لە ڕێكەوتی 11ی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی گەرمای بەتین ناوچەكان بگرێتەوە، ئەمەش لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی گۆڕانكاریی زیاتر لە كەشوهەوادا.