نێروەیی: رێككەوتنی یەكێتی و نەوەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی سیاسیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایگەیاند: رێككەوتننامەی هاوپەیمانیی هاوسەنگی و بوژانەوە لەنێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانەوەی نەوەی پێویستییەكی خێرایە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی سیاسی پێشتر نەبونی ئەم هاوسەنگییە ببوە هۆی پاشەكشەی پێگەی هەرێم لە ناوخۆدا بەتایبەتی لە ناوچە دابڕێنراوەكاندا جگە لە كاریگەرییەكەی لەسەر ئامادەیی هەرێم لە بەغدادو كۆڕو كۆبونەوە نێودەوڵەتییەكان.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی ئاماژەشیكردوە، لەڕوی مێژووییەوە یەكێتی هەمیشە دەستپێشخەر بوە بۆ هەنگاوی ستراتیژی لە بەرژەوەندیی هەرێم، هەر لە رێككەوتنی ستراتیژیی پێشوی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و رێككەوتنی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵۆزییەكانی سلێمانی تا دەگاتە ئەم هاوبەشیەی ئێستا كە لەگەڵ دیارترین هێزی ئۆپۆزسیۆندایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group