نەوا-
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل لایەنی بەرپرس بووە لە كوشتنی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران.
یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانەكانیدا رایگەیاندوە، خامنەیی، كە ئێستا رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی بەڕێوەدەچێت، لەسەر دەستی ئیسرائیل كوژرا، چونكە ئەو دەستپێشخەری كردبوو و سەركردایەتی پلانێكی دەكرد كە ئامانجی لەناوبردنی ئیسرائیل بوو.
باسی لەوەشكرد، هەر سەركردەیەكی تر پلانی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل هەبێت لەناوی دەبەین، وتیشی، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ بەرگریكردن لە خۆی لە هەر كاتێكدا و لە دژی هەر هەڕەشەیەك و ئامادەیی تەواوی دامەزراوەی سەربازیی وڵاتەكەشی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ سیناریۆ جیاوازەكاندا دووپاتكردەوە.