مەزهەر محەمەد: دواكەوتنی مووچە كێشەیەكی تەكنیكییە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران تەنیا بۆ كێشەیەكی هونەری و تەكنیكی دەگەڕێتەوە.
مەزهەر محەمەد راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی لە لێدوانێكی تایبەتدا دڵنیایی دایە فەرمانبەران و رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە تەواوی زامنكراوە و هیچ كێشەیەكی بنەڕەتی لە گواستنەوەی شایستە داراییەكاندا نییە.
راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران سەبارەت بە هۆكارەكانی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی ئەم دواییە ئاشكرایكرد، ئەم بابەتە تەنیا پەیوەستە بە بوونی كۆمەڵێك تێبینی و كێشەی تەكنیكی و هونەری لە نێوان فەرمانگە داراییەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group