فڕۆكەخانەی كەركووك: گەشتەكانیان بۆ ئەنتاڵیا دەستپێدەكاتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی كەركووكەوە بۆ فڕۆكەخانەی شاری ئەنتاڵیای توركیا دەستپێدەكەن كە چوون و گەڕانەوە دەبێت.
هەردی سەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كەركووك لە لێدوانێكدا راگەیاند: ئەو گەشتانە بۆ فڕۆكەخانەی ئەنتاڵیا لە 14ـی تەممووزەوە دەستپێدەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەی ئەنتاڵیا دوو گەشتی چوون و گەڕانەوە دەبن لە هەفتەیەكدا و لە رێگەی فڕۆكەی سەر بە هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە دەبن.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئێستا گەشتی فڕۆكەخانەی كەركووك بۆ فڕۆكەخانەكانی ئەنقەرە، ترابزۆن و ئیستەنبووڵ ئەنجام دەدرێن، هەروەها، لە فڕۆكەخانەی كەركووكەوە هەفتانە 18 گەشت بۆ فڕۆكەخانەكانی توركیا ئەنجام دەدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group