عەباس عیراقچی: ئێران پابەندی رێككەوتن بوە لەگەڵ ئەمریكا

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویكردوەە بە پێچەوانەی بانگەشەكانی وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، واشنتۆن یاداشتی لێكگەیشتنی پێشێلكردوە تەنها رێگە بۆ چارەسەری كێشەكان پابەندبونی دوولایەنەیە بە رێككەوتنەكانەوە.
عراقچی وتوشیەتی: كۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواوی پابەندی ئەو بەڵێنانە بوە كە لە یاداشتی لێكگەیشتن لەگەڵ ئەمریكا لەسەری رێككەوتون.
پێشتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر 14 كەسایەتی و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند، دیارترینیان عەلی ئەنصارییە كە بە دابینكاری سەرەكی دارایی بۆ موجتەبا خامنەیی رێبەری ئەو وڵاتەو سوپای پاسداران داناوەو تۆمەتباریكردوە بەوەی سامانی گشتی بۆ بەرژەوەندی بەشێك لە كەسایەتییەكانی حكومەت بەكارهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group