نەوا-
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لەلێدوانێكدا رایگەیاند، سەركردەكانی ئەوروپا هەستیان بە هەڕەشەكانی ئیسرائیل كردوە، بەڵام تائێستا نازانن چۆن روبەڕوی ئەم كێشەیە ببنەوە.
فیدان وتوشیەتی: حكومەتەكەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل تەنها كێشە نییە بۆ توركیا بەڵكو سیاسەتەكانی و حكومەتەكەی بارگرانین بۆ سەر ئیسرائیل، بارگرانین بۆ ناوچەكەو هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتیی.
لەبارەی ئەگەری رودانی شەڕی راستەوخۆ لەنێوان توركیاو ئیسرائیل وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندوە، هیچ هۆكارێك نییە ببێتە هۆی شەڕێكی لەو شێوەیە، بەڵام هۆشداری دەدەن لەوەی دەستوەردانەكان بۆ پەكخستنی پێشكەوتنەكانی سوریا هەیە تاكو دۆخەكە بگۆڕن، چونكە ئیسرائیل نایەوێت سوریایەكی سەقامگیرو بەهێزو پێشكەوتو ببینێت.