هەولێر ئامادەكاریی بۆ هاتنی زیارەتكارانی ئێران بۆ چلەی ئیمام حسێن دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەئامادەبونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كۆبونەوەیەكی تایبەت بە لیژنەی باڵای سەرپەرشتیكردنی هاتنی زیارەتكارانی ئێران بۆ مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن بەڕێوەچو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، لەكۆبونەوەكەدا كە بە بەشداری لیژنەو نوێنەرانی هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدراوە جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی تەواو لەنێوان دامەزراوە حكومییەكان و تیمە مەیدانییەكان كراوەتەوە بۆئەوەی پرۆسەی هاتن و گواستنەوەی زیارەتكاران بەشێوەیەكی رێك و بێگرفت بەڕێوەبچێت كە چاوەڕوان دەكرێت ژمارەیەكی زۆر لە زیارەتكارانی ئێرانی و بیانی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەرەو شوێنە پیرۆزەكان بەرێبكەون.
جێی ئاماژەیە زیارەتكاران بۆ بەشداریكردن لەمەراسیمی چلەی ماتەمی ئیمام حسێن لەڕێگەی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەرانەوە دێنە ناو هەرێمی كوردستان، پاشان بۆ بەغداو لەوێشەوە بۆ شاری نەجەف و كەربەلا دەگوازرێنەوە، بڕیاریشە ئەم پرۆسەیە لە 15/7/2026ـەوە دەستپێبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group