نەوا-
وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان گشتاندنێكی دەركردوە سەبارەت بە شێوازی راییكردنی مامەڵەكانی خانوبەرە لە فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانوبەرە لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئەو گشتاندنە راییكردنی هەمو مامەڵەكانی تۆماركردنی خانوبەرە لە هەمو فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانوبەرەی هەرێم تەنها بە (كارتی نیشتمانی) ئەنجام دەدرێت و هیچ مامەڵەیەك بەبێ پیشاندانی كارتی نیشتمانی رایی ناكرێت.
وەزارەتی داد هەروەها داوای لە سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، دامەزراوەكان و میدیاو راگەیاندنەكان كردوە، هاوكاربن لەگەیاندنی ناوەڕۆكی گشتاندنەكە بە پارێزەران و هاوڵاتیان و جەخت لەسەر پێویستی هێنانی كارتی نیشتمانی بكەنەوە لەكاتی سەردانی فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانوبەرە بۆ دڵنیابون لە ئەنجامدانی مامەڵەكانیان بەگوێرەی رێنمایی و رێكارە پەسەندكراوەكان.