پڕۆسەی رێكخستنەوەو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
چیمەن بارزانی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، پڕۆسەی رێكخستنەوەو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە پڕۆسەیەكی ستراتیژی و نیشتمانییەو بەئیرادەیەكی بەهێز لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەوە بەردەوامە.
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری راشیگەیاندوە، پڕۆسەكە لە ژێر چاودێری و پشتیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و هێزەكانی هاوپەیمانان هەنگاوی باش و گرنگی لەسەر ئاستی رێكخستنی هێزەكان پێكهێنانی لیوا هاوبەشەكان و بەدیجیتاڵكردنی سیستمی كارگێڕی و دارایی بڕیوە، راستە گرفت هەیە بەڵام ئیرادەیەكی جدی هەیە بۆئەوەی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ببنە یەك هێزی تۆكمە كە ئەمەش خواستی تەواوی خەڵكی كوردستانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group