لە سنووری سلێمانی ژمارەی بەنزینخانەكانی 750 دیناری زیاد كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەی ئەو بەنزیخانانەی بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكوومی دابەش دەكەن زیاد كراوە. 
سەلام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا راگەیاند، ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی بە نرخی 750 دینار دابەش دەكەن لە سنووری سلێمانی زیاد كراوە.
وتیشی: ژمارەی بەنزینخانەكان لە 13 بەنزینخانەوە بۆ 16 بەنزینخانە بەرز كرایەوە، ئەو سێ بەنزینخانە نوێیەی خرانە نێو لیستەكە بریتین لە، بەنزینخانەی مێلا، چوارقوڕنە و برایەتی 2.
هاوكات دوێنێ شەممە، مەحەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی دڵنیایی دا كە ئەو بەنزینەی لە رۆژانی رابردوودا بە نرخی 750 دینار دابەش دەكرا، وەك خۆی لە بەنزینخانەكاندا بەردەوام دەبێت و هیچ گرفتێكی نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group