مۆنۆمێنتێك لەشوێنی كۆمەڵكوژیی ئەشكەوتی دەكان دەروستدەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ناڤسەر نوری بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، رۆژی سێشەممەی داهاتو یادی تاوانی كۆمەڵكوژیی ئەشكەوتی دەكان بەرز رادەگیرێت و پڕۆژەی دروستكردنی مۆنۆمێنتێك لەشوێنی روداوەكە جێبەجێ دەكرێت.
بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان راشیگەیاندوە، تاوانی ئەشكەوتی دەكان لەساڵی 1969 لەسەرەتای دەسەڵاتی بەعسدا لە سنوری شێخان ئەنجامدرا، رژێمی ئەوكاتی عیراق هەركاتێك لەبەرامبەر هێزی پێشمەرگە توشی شكست بووایە تۆڵەی لە خەڵكی مەدەنی دەكردەوە، بۆیە ئەم تاوانە بە هەمو پێوەرێك جینۆسایدو تاوانی جەنگە، چونكە ژمارەیەكی بەرچاو لە ژن، منداڵ و هاوڵاتیی سڤیل تێیدا بەشێوەیەكی دڕندانە شەهید كران، لەلایەن ئیدارەی خۆجێیی شێخان و پارێزگای دهۆكەوە پڕۆژەی ئامادەكردنی مۆنۆمێنتێك داڕێژراوە تاوەكو تاوانی ئەشكەوتی دەكان بەردەوام بەخەڵكی كوردستان و جیهان بناسێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group