حاڵەتێكی تری تای خوێنبەربون لەهەرێمی كوردستان تۆمار كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، حاڵەتێكی توشبوو بەنەخۆشی تای خوێنبەربون لەشاری دهۆك تۆماركرا كە بریتیە لە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ دانیشتوی گوندێكی سەر بە ئیدارەی سۆرانە، بەهۆی بەركەوتەی ئاژەڵی توشبو دوای سەردانی نەخۆشخانەی دهۆك رێكاری دەستنیشانكردن و پشتڕاستكردنەوەو چارەسەری پزیشكی بۆ گیرایەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكی لە نەخۆشخانە خەوێنراوەو باری تەندروستی جێگیرە.
لەبارەی ئاماری توشبوانیش وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە، تائێستا دوای بونی چەندین حاڵەتی گومانلێكراو لە هەرێمی كوردستان، لەئەمساڵدا تەنها سێ حاڵەت دەستنیشانكراون و پشتڕاستكراونەتەوە جگە لە دوو حاڵەتی دیكەی شارەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كە بۆ چارەسەر هاتونە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی تەندروستی داواشی لە هاوڵاتیان كردوە لەكاتی بونی هەر نیشانەیەكی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group