نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، شاندێكی عیراق و هەرێمی كوردستان لە مەنگۆلیا بەشداریانكردوە لەكۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی بە بیابانبون (COP17) .
ئاماژەشیكردوە، كارەكانی حەڤدەهەمین كۆنفرانسەكە لایەنەكانی رێككەوتننامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی بە بیابانبون بەدەستپێشخەرییەكی كاراو بەشداریی شاندی عیراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد كە تایبەتبو بە بواری ژینگەو كەشوهەواو ستراتیژییەتی نوێ بۆ روبەڕوبونەوەی وشكەساڵی و ئاسایشی ژینگە پرسی سەرەكی كۆنفرانسەكە بوە كە ئامانج لێی پاڵپشتیكردنی ئیدارەدانی بەردەوامی سەرچاوە سروشتییەكان بوە بەجۆرێك كە ئاسایشی ژینگەیی، خۆراك و ئاوی ناوچەكە دەستەبەر بكات.
هەروەها لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەدا شاندەكە بەشداریی لە كۆبونەوەی كۆمەڵەی عەرەبیدا كردوە بۆ تاوتوێكردنی ئاڵنگارییە ئاوییەكانی ناوچەكە.