"پێویستە لە هەرێمی كوردستان ئاشتبینەوەو لاپەڕەیەكی سپی هەڵدەینەوە"
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەریەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەڵێنیاندا كە ئامادەن بۆ دانیشتن، بەڵام هەندێك شت دروستبون و دیارە چاوەڕوانی شتێكیش هەن، جێی سەر سوڕمانیش نییە ئەگەر هەر یەكەیان چاوەڕوانی شتێك بێت، بەڵام ئەوەی چاوەڕاونی دەكەن و كارا بێت پێكەوە دانیشتن و كاری هاوبەشە.
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وتیشی: دەستپێشخەرییان بەردەوامە بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكان.
لەلایەكی ترەوە عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان وتی: پێویستە یادی پەیامبەری ئیسلام بكرێتە دەرفەت بۆ ئاشتی و برایەتی و بەزەیی بەرامبەر بە خەڵك، بۆیە پێویستە لە هەرێمی كوردستانیش پێكەوە كۆببنەوەو ئاشتبنەوەو لاپەڕەیەكی سپی هەڵدەنەوە.
وتیشی: ئەو هەوڵانەی داویانە بۆ كۆبونەوە تائێستا بەئەنجام نەگەیشتوەو هەر خەریكن و لە رێگەدان، هەریەك لە یەكێتی و پارتی لایەكیان پێی خۆشە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ لایەكی دیكەش لە گفتوگۆدان.