وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئامادەیە نەوت بەرامبەر بەنزین بداتە بەغدا

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئامادەن 50 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكەن لە بەرامبەر ئەوەی بەغدا بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وتیشی، دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە ناوخۆدا بەردەوام دەبێت داواشیانكردوە بۆ وەرزی زستان نەوتی سپی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
شاندێكی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی بەنزین سەردانی بەغدای كردوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەری كێشەی بەنزین. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group