نەوا-
فەرماندەیی گشتی یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) سەبارەت بە كۆبونەوەكانی دیمەشق بڵاویكردەوە، فەرماندەیی (یەپەژە) لەگەڵ شاندێكی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی كاتی دیمەشق كۆبونەوەیەكی ئەنجامداوە بابەتی ئاسایش و ئارامی سوریاو دواڕۆژی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو لایەن بەشێوەیەكی بەرفراوان تاوتوێ كراون.
ئاماژەشیكردوە، تەوەرەی سەرەكیی كۆبونەوەكەیان ئاییندەی یەپەژە بوە، جەختیانكردوەتەوە كە وەك هێزێكی تایبەت و رێكخراو دەكرێت لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدا تێكەڵبكرێن، هەروەها كۆبونەوەكە بەشێوەیەكی ئەرێنی و بونیادنەرانە بەڕێوەچوەو دانوستاندنەكانیان بەردەوام دەبن.