دەزگای ئاسایش دەستگیركردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەدوای بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاریی توانیویانە 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربكەن و دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر بەشێوەی شل كە كرابوە ناو ئامێری (ڤەیپ)ـەوە بەمەبەستی بەكارهێنانی، مادەكان لە دەرەوەی وڵات هێنرابونە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەشیكردوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group