شازدەهەمین پیشەنگای نێودەوڵەتی بیناسازی لەهەولێر كرایەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شازدەهەمین پیشەنگای نێودەوڵەتی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە وەك یەكێك لە گەورەترین كۆبونەوەكانی كەرتی بیناسازی لە عیراق و ناوچەكەدا  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر كرایەوە.
لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەكراوە، لە پیشەنگاكەدا جگە لە كۆمپانیا ناوخۆییەكان، كۆمپانیا گەورەكانی وڵاتانی وەك توركیا، ئێران، وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا بەشدارن و تێیدا نوێترین سیستمەكانی كێبڵ، محاویلە، تەكنەلۆژیای وزەی نوێبوەوەو كارگەكان و نوێترین دیزاین و كەرەستە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و تەكنیكە مۆدێرنەكانی بونیادنانی باڵەخانەكان نیشاندراوە كە ئامانج لێی راكێشانی وەبەرهێنانی زیاترە بۆ كەرتی نیشتەجێبون و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستاندا.
جێی ئاماژەیە، كەرتی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە یەكێكە لە بڕبڕەكانی ئابوریی هەرێمی كوردستان و رۆڵێكی سەرەكی لە دروستكردنی هەلی كارو بوژانەوەی بازاڕدا دەگێڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group