نەوا-
بەڕێوەبەرایەتییەكی تایبەت بەپشتێنەی سەوزایی هەولێر دادەمەزرێنێت ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتی یەكەمین كۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پشتێنەی سەوزایی هەولێر ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، بەڕێوەبەرایەتیە نوێیەكە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بۆ باشتر بەڕێوەچونی ئیشوكارەكان دامەزراوەو كار لەسەر جێبەجێكردنی ئەو ماستەرپلانە دەكات كە بۆ پشتێنەی سەوزایی هەولێر دانراوە.
ئاماژەشكراوە كە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر یەكێكە لە پڕۆژە گەورەو ستراتیژییەكان بەمەبەستی زیادكردنی رێژەی سەوزایی و جوانتركردنی شاری هەولێر كە ئەم پشتێنە سەوزاییە وەكوو بازنەیەك بە دەوری شاری هەولێردا دەسوڕێتەوەو كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كەشوهەوای سنورەكە دەبێت.